کونسوڵی نوێی ئەمەریکا بۆ نێچیرڤان بارزانی: پشتیوانتانین بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان
نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له كونسوڵى نوێى ئه‌مه‌ريكا كرد
K24 - هەولێر
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له رۆبێرت واڵه‌ر، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد، لە کۆبوونەوەکەشدا کونسوڵی نوێی ئەمەریکا رایگەیاند "پشتیوانتانین بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان".
له ديدارەكدا كونسوڵى گشتيى پێشووى ئه‌مه‌ريكا و شاندێكى ياوهريشی ئاماده‌بوون. نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى له كونسوڵى تازه، هيواى سه‌ركه‌وتنى له كاره‌كانيدا بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ دووپات كرده‌وه، ئەویش پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكاى به سه‌قامگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، رۆڵى هه‌رێم و لايه‌ن و پێكهاته‌كان له حوكمڕانيى عێراقدا، پشتيوانيى وڵاته‌كه‌ى له هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و ده‌ستخۆشى له كونسوڵى پێشوو، ستيڤ فه‌يگن كرد بۆ ئه‌و ماوه‌يه‌ى له هه‌رێمى كوردستان خزمه‌تى كردووه و، رۆڵى له په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێم و ئه‌مه‌ريكادا گێڕاوه، هه‌روه‌ها پيرۆزبايى لێ‌كرد كه وه‌ك جێگرى نێرده‌ى ئه‌مه‌ريكا له به‌غدا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت. ستیڤ فەیگن، وێڕاى سوپاس و پێزانين، دووپاتى كرده‌وه له ئه‌ركى تازه‌يدا له بره‌ودان به پێكه‌وه كارکردن و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق له‌پێناو سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه.
هەروەها بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە، هه‌ردوولا په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێم و ئه‌مه‌ريكا، هاريكاريى هاوبه‌ش و كاركردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش، به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان، رۆڵى هه‌رێم له سهقامگيريى عێراقدا، دۆخى ناوخۆ و رۆڵى كۆكهرهوهى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم، پاراستنى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى له‌نێوان پێكهاته‌كاندا، دووپات كرده‌وه.
