وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا گه‌یشته هه‌ولێر
پێککا هاڤیستۆ، به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا، پێککا هاڤیستۆ، به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و له لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌ده‌وه پێشوازی لێكرا.
بڕیاره، ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:00 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پێککا هاڤیستۆ وەزیری دەرەوەی فینلەندا کۆببێتەوە.
پێککا هاڤیستۆ لە ساڵی 2019ـەوە، وەزیری دەرەوەی فینلەندایە و سەر بە پارتی گرین لیگە کە گەورەترین پارتی سیاسی فینلەندایە.