وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
لەبارەی لێدوانێکی وەزیری ناوخۆ
لەبارەی لێدوانێکی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لەسەر رێکارەکانی رۆژانی جەژنی قوربان دابووی، وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکە هاتووە، بەڕێز وەزیری ناوخۆ بە روونی ئەوەی گوتووە کە مەراسیمی جەژن دواتر بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام و وەزارەتی تەندروستی رێنماییەکانی بڵاودەکرێتەوە، بەڵام هەندێک میدیا و لایەن بە هەڵە لێکداناوەیان بۆکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر رێکارێک کە حکومەتی هەرێم بیگرێتەبەر تەنیا بۆ رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکانە.
