پەروەردەی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی کردنەوەی قوتابخانەیەک بڵاوکردەوە
په‌روه‌رده دژی هه‌وڵێكی لاهور جه‌نگی تاڵه‌بانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
K24- هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، لاهور جه‌نگی تاڵه‌بانی به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی له گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێردانا، له به‌رامبه‌ردا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، رایگه‌یاند، دەبێت هەر کارێکی لەوجۆرە بە وەرگرتنی رەزامەندی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەت بێت.
دەقی روونکردنەوەکە:
ئەمڕۆ لەگەرەکێکی شاری هەولێر لە راگەیاندن وا پەخشکرا کە گوایە بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی دانراوە ، ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر جەخت لەوە دەکەینەوە ئەم کارانە دەبێت لە رێگای دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی پەروەردە و شارەوانی بێت لە پارێزگای هەولێر و نەخشەکان پەسەندکرابن و تێچووەکان دیاربن و بەو مەرجە ئەندازیاریانە بێت کە بەڕێوبەرایەتی بیناسازیی پەسەندی دەکات. ئەم کارانە ئەو کاتە مەقبولیەت وەردەگرێت کە تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومی بریاریان دابێت و پەسەندیان کردبێت . داوا لە هەموولایەکیش دەکەین کەرتی پەروەردە بە حزبی و سیاسی نەکرێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر
23ـی07ـی2020
