چالاكوانه رفێندراوه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا له به‌غدا ئازاد كرا
له لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه رفێندرابوو
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق توانیویانه چالاكوانی ئه‌ڵمانی، "هیلا میفیس" له ده‌ست رفێنه‌ره‌كانی ئازاد بكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیكرده‌وه، له هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منییدا توانراوه، "میفیس" له به‌غدا ئازاد بكرێت.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا چالاكوان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی عێراق، داوایان له هێزه ئه‌منییه‌كان كردبوو، چاره‌نووسی هێلا میفیس دیار بكه‌ن و له ده‌ست رفێنه‌ره‌كانی رزگاری بكه‌ن.
هێلا ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، له نزیك نووسینگه‌ی كاره‌كانی له ناوه‌ڕاستی به‌غدا له لایه‌ن گرووپێكی میلیشیاییه‌وه رفێندرابوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا شانه‌یه‌كی تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی درووست كرد و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هایكۆ ماس، رایگه‌یاند، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به جدی له‌و پرسه ده‌ڕوانێت و پێویسته ژیان و سه‌لامه‌تی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌ڵمانییه بپارێزرێت.
هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق تیمێكی لێكۆڵه‌ری ئه‌منی له شاره‌زایانی هه‌واڵگری و ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی له عێراق راسپارد لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه‌یه بكه‌ن.
هێلا میفیس، پرۆگرامێكی هونه‌ری له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌برد، سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی خولی راهێنانی هونه‌ری و رۆشنبیری بوو. سه‌نته‌رێكی به ناوی "بیت تركیب" له به‌غدا كردبوویه‌وه و له لایه‌ن دامه‌زراوه رۆشنبیرییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نساوه هاوكاری ده‌كرا. له بواری مافی مرۆڤیش كاری ده‌كرد و له پشتیوانانی هونه‌رمه‌ند و چالاكوانه گه‌نجه‌كانی عێراق بوو.
هێلا بۆ یه‌كه‌مجار له 2010 له‌گه‌ڵ تیپێكی شانۆی ئه‌ڵمانی سه‌ردانی به‌غدای كردبوو، دواتر چه‌ند جارێك به سه‌ردان هاتووه‌ته‌وه به‌غدا و ده‌ستیكردووه به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه رۆشنبیرییه‌كانی.
له 2011 بڕیاری داوه له به‌غدا بژی و كار بكات بۆ درووستكردنی ناوه‌ندێكی رۆشنبیری به ناوی "بیت تركیب" و له‌گه‌ڵ په‌یمانگه‌ی گۆته‌ی ئه‌ڵمانی له به‌غدا چالاكی له بواری وتنه‌وه‌ی زمانی ئه‌ڵمانی هه‌بووه.
