قەبارەی هەناردەی ساڵانەی عێراق بۆ ئەمەریکا زیاتر لە حەوت ملیار دۆلارە

فەرمانگەی ئاماری ئەمەریکا بۆ بازرگانی ئاشکرای کرد، هەناردەی عێراق بۆ ئەمەریکا ساڵانە زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە.

فەرمانگەی ئەمەریکا بۆ بازرگانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت:بەهای تێکڕای هەناردەی کاڵای عێراقی بۆ ئەمەریکا ساڵانە حەوت ملیار و 420 ملیۆن دۆلارە. ئاماژەی بەوەش کرد "ئەمەریکا باجی گومرگی بەسەر عێراقدا کە ڕێژەی 39% سەپاندووە ."

فەرمانگەکە ڕوونیشی کردەوە "پشکی کاڵای عێراقی لە کۆی گشتی هاوردەی ئەمەریکا لە وڵاتانی جیهان، یەکسانە بە 0.22%، کە بەهای باڵانسی بازرگانی یەکسانە بە 5.70 ملیار دۆلار."

هاوسەنگیی بازرگانی بریتییە لە جیاوازی نێوان بەهای ئەو کاڵایەی وڵاتێک هەناردەی دەکات و بەهای ئەو کاڵایەی هاوردەی دەکات، ئەگەر هەناردەکردن لە هاوردەکردن زیاتر بێت، ئەوا وڵاتەکە زیادەی بازرگانی هەیە و دەوترێت هاوسەنگی بازرگانی ئەرێییە.