بەریتانیا و فەره‌نسا: شەڕی بازرگانیی لە بەرژەوندیی هیچ لایەک نییە

سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایانگەیاند، ئەو شەڕە بازرگانییەی سەرۆکی ئەمەریکا دەستی پێ کردووە لە بەرژەوەندیی هیچ لاییەکدا نییە.

شەممە 5ـی نیسانی 2025، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕاگەیه‌نراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ڕایگەیاندووە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرنسا و کییەر ستارمەر، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا لە بارەی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ سەپاندنی باجی گومرگی، بە تەلەفۆن قسەیان کردووه‌.

بە گوێرەی راگەیه‌نراوکە، هەردوولا جەختیان لەوە کردووتەوە شەڕی بازرگانیی لە بەرژوەندیی هیچ لایەک نییە.

هەروەها ئەماژەشی داوە، نابێت هیچ شتێک لە گفتوگۆ دەربچێت، بەتایبەت پاراستنی بازرگانیی وڵاتەکەیان.

پێشتر ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە میانی کۆ بوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی پیشەسازانی فەرەنسا لە بارەی سەپاندنی پێناسەی گومرگی بە سەر وڵاتەکەی لەلایەن ترەمەوە ڕایگەیاندبوو، دەبێت هەموو ئەو پرۆژە وەبەرهێنەرانەی ئێستا جێبەجێ دەکرێن و ئەوانەی لە داهاتووش دەچنە واری جێبەجێکردنەوە بوەستێن، تاوەکوو ئەو بابەتە لەگەڵ ئەمەیکا ڕوون دەکەینەوە.

لای خۆشیەوە، کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ڕایگەیاندبوو: بەریتانیا لە وەڵامی باجەکانی ترەمپ پەلە ناکات و بە هێواشی وەڵامی دەدەنەوە.

ستارمەر ئاماژەشی دابوو، بەریتانیا بەو ڕێژەی بۆی دیاری کراوە لە زۆرێک لە وڵاتان باشترە.

ڕۆژی پێنجشەممە 3ـی نیسانی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری سەپاندنی باجی گورمگی بەسەر 180 وڵات ئیمزاکرد. ئاماژەشی دا، ئەورووپا لە کاتێکدا هیچ بەرهەمێکی ئەمەریکا هاوردە ناکات، کەچی گومرگیان بەسەر ئێمەدا سەپاندووە،  بۆیە بە ڕێژەی 20% گومرگ بەسەر ئەورووپا دەسەپێنین.