له فه‌یسبووكه‌كه‌ت ئه‌م بژارده‌یه زیاد بووه
ئاگاداری
K24 – هه‌ولێر:
به هۆی درێژه‌كێشانی رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا و زیادبوونی خواست له‌سه‌ر گرووپچاته به كۆمه‌ڵه‌كان، كۆمپانیای فه‌یسبووك، بژارده‌یه‌كی نوێی به ناوی " Messenger Rooms" زیاد كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆمپانیاكه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌كاونتی تایبه‌تیشیان له فه‌یسبووك نییه، ده‌توانن سوود له‌و خزمه‌تگوزارییه وه‌ربگرن و به‌شداری له روومه‌كانی ماسنجه‌ردا بكه‌ن.
سه‌ره‌ڕای زیادبوونی ئه‌و بژارده‌یه بۆ زۆرێك له ئه‌كاونته‌كانی فه‌یسبووك، دوێنێ له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كۆمپانیاكه به ره‌سمی زیادكردنی ئه‌و بژارده‌یه‌ی راگه‌یاند.
كۆمپانیاكه ده‌ڵێت: له‌مه‌ودوا تا پێنج كه‌س ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه راسته‌وخۆ له‌و روومانه‌دا به‌شداری بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و بژارده‌یه ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران بتوانن به‌شداری له ڤیدیۆكۆنفرانسه‌كان بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیاری كۆمپانیاكه، له مانگی رابردوودا خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووك دوو هێنده زیادیكردووه. ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و كۆتوبه‌ندانه‌یه كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كانه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه گیراونه‌ته به‌ر.