ڕۆژنامەیەکی بەریتانی: ژمارەیەک ئامێری سیخوڕی ڕووسیا لە دەریاكانی دهوروبهری وڵاتهكهمان دۆزراونهتهوه
ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، سوپای دەریایی وڵاتەکەی ژمارەیەک ئامێری سیخوریان له نێو دەریاكانی دەوروبەری بەریتانیا دۆزیوەتەوە کە گومان دەکرێت هی ڕووسیا بن؛ سەرچاوەیەکی سەربازیش دەڵێت، ئەو کردەوانە بەرەو جەنگی دەریاییمان دەبات.
یەکشەممە 6ـی نیسانی 202، ڕۆژنامەی سەندەی تایمزی بەریتانی بڵاوی کردەوە، سوپای دەریایی بەریتانیا چەند ئامێرێکی هەستەوەری چێندراوی لە نێو دەریای دەوروبەری وڵاتەکەیان دۆزیوەتەوە، کە گومان دەکرێت هی ڕووسیا بن و بەمەستی سیخوری بۆ سەر هێزە دەریاییەکانی بهریتانیا بەکاریان هێنابێت.
ئەو ڕۆژنامەیە لەسەر زاری چەند بەرپرسێکی سەربازی و دەزگای زانیاریی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، ئەو ئامێرانە بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی نهێنیی لەسەر چوار کەشتی مووشەکهەڵگەری وڵاتەکەیان بە کاردێن.
هاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی سەربازی بەو ڕۆژنامە بەریتانییەی ڕاگەیاندووە، بێ هیچ گومانێك ئەو جۆرە کردەوانە بەرەو جەنگی دهریاییمان دەبات، کە لە دوای جەنگی ساردەوە هەوڵ بۆ ئەو جەنگە دەدرێت.
هەروەها لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژنامەکە کە سێ مانگی خایاندووە، هێزەکانی بەریتانیا ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرنشینی ڕووسییان دۆزیوتەوە کە لە نزیک ئامێرە پەیوەندییە دەریایەکان خۆیان حەشاردرابوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، گومان دەکرێت کەشتی ڕووسیا لە ناوچەکانی دەوروبەر بەریتانیا هەبێت و کاری سیخوری لەسەر ئەو وڵاتە بکات.