تهواوی یهكهكانی وێستگهی ههڵمی خهبات كهوتوونهته كار
لە رێگەی 10 وێستگەی کارەباوە زیاتر لە 3 ھەزار مێگاوات کارەبا بەرھەم دههێنرێت
K24- ههولێر:
دوای کردنەوەی وێستگەی کارەبای خەبات لە 14 تەممووز لە لایەن سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، ئێستا سەرجەم بەشەکانی وێستگەکە کەوتوونەتە کار.
لهم بارهشهوه دیار بابان، بەڕێوبەری گشتیی بەرھەمھێنانی کارەباش لە وەزارەتی کارەبا دەڵێت: ئێستا لە ھەرێمی کوردستان لە رێگەی 10 وێستگەی کارەباوە زیاتر لە 3 ھەزار مێگاوات کارەبا بەرھەم دههێنرێت.
له كاتێكیشدا پلانی زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ ھاوڵاتیان له رێگهی ھەڵمەتی بڕینی کارەبای زێدەڕۆ و دانانی پێوەری زیرەك بۆ سیستەمی کارەبای نیشتمانی بەردەوامە، حسێن ئهحمهد، بەڕێوبەری گشتی کارەبای ھەولێریش جهخت دهكاتهوه، بەستنی پێوەری زیرەك بۆ کارەبای نیشتمانی قۆناغێکی باشی بڕیوە، بە تەواو بونیشى ئەو 40%ـیهی کە لە کارەبای نیشتمانی بە فیڕۆ دەڕوات، بڕێكی باشی دەگەڕێتەوە.
کارەبای نیشتمانی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی 10 وێسگەوە دابین دەکرێت، کە 4 وێستگەی کارەبا لە سلێمانی و 3 وێستگە لە ھەولێر و دوو وێستگەش لە دھۆکن.
ھەرێمی کوردستان پێویستی بە 4500 تا 5000 مێگاوات کارەبا ھەیە، بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان پێویستیيان بە کارەبای مۆلیدە نەبێت، پلانیش دانراوە، لە ماوەی داھاتودا 3 وێستگەی دیکە دروست بکرێن، کە به وزەی خۆر کار دهكهن و وێستگەیەکیش لە گەرمیان دروست بکرێت.
H.B