ئارسێناڵ یان ریاڵ مەدرید، کامیان یارییەکە یەکلایی دەکاتەوە؟

هەردوو یانەی ئارسێناڵ و ریاڵ مەدرید، لە یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی و لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، هەردوو یانە بە تایبەت ئارسێناڵی خاوەن یاریگا، چاویان لەوەیە بتوانن هەر لەم یارییە هەموو شتێک یەکلایی بکەنەوە.

یانە ئینگلیزیەکە لەوەتەی ساڵی 2009 نەیتوانیوە قۆناغی چارەکی کۆتایی تێپەڕێنێت و سەرکەوێت بۆ قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئەوەی جێگەی سەرنجە دوایینجار کە ئەم قۆناغە واتە قۆناغی چارەکی کۆتاییان بە سەرکەوتووانە تێپەڕێت، لەسەر دەستی یانەیەکی ئیسپانی واتە ڤیاریاڵ بوو.

لەلایەکی دیکەوە یانە ئیسپانیەکە لەوەتەی ساڵی 2009 یازدەجار گەیشتووەتە قۆناغی پێشکۆتایی و هەر هەمووجارێکیش ئەم قۆناغەی واتە قۆناغی چارەکی کۆتایی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە قۆناغی پێشکۆتایی، بە جۆرێک لە ساڵی 2009 بە دواوە، هیچ یانەیەک نەبووە هێندەی ریاڵ مەرید، گەیشتبێتە قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بۆ ئەم یارییە لە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید، هەر یەکە لە دانی کارڤاخال و هەروەها ئێدەر میلیتاو بەهۆی پێکان بەشداری ناکەن، هەروەها گومان لە بەشداری کردنی دانی سیبایۆس ناوەڕاستکاری یانەکەی دەکرێت، لەلایەکی دیکەوە پزیشکی یانەکە هەموو هەولێک دەدات، بۆ ئەوەی تیبۆ کۆرتوا گۆڵپارێزی یانەکە ئامادە بکات.

هەردوو یانە پێشتر تەنها دووجار لە مێژووی چامپیۆنزلیگ یارییان بەرامبەر یەکتری کردووە، ئەویش ساڵی 2016 لە قۆناغی شازدە بوو، لەو قۆناغە ئارسێناڵ توانی رکابەرە گەورەکەی لە چامپیۆنزلیگ دەربکات. هەروەها ریاڵ مەدرید پێشتر 14 جار سەردانی ئینگڵاندی کردووە و لەو 14 سەردانەی، 5 یاری براوە بووە و 5 یاری دۆڕاندووە.

ریاڵ مەدرید خاوەنی زۆرترین ناسناوی چامپیۆنزلیگە و پێشتر بەرامبەر 111 یانەی جیاواز لە پاڵەوانێتیەکە بردنەوەیان بەدەستهێناوە، بەڵام هەرگیز نەیانتوانیوە بەرامبەر ئارسێناڵ بردنەوە بەدەست بهێنن.

 
Fly Erbil Advertisment