ئۆپتا: بارسێلۆنا زۆرترین چانسی بۆ بردنەوەی ناسناوی چامپیۆنزلیگ هەیە

هەشت یانە لە چامپیۆنزلیگ کێبڕکێی لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ دەکەن، وەکو قۆناغەکانی رابردوو ماڵپەری ئۆپتا چانسی بردنەوەی یانەکان و بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزە دیاریکردووە و بارسێلۆنا زۆرترین چانسی هەیە.
بارسێلۆنا ٪23.1 چانسی بردنەوە چامپیۆنزلیگ
ماڵپەری ئۆپتا پێشبینی ئەوەی کردووە، یانەی بارسێلۆنا بە رێژەی ٪78.2 چانسی بردنەوەی بەرامبەر بورووسیا دۆرتمۆند لە قۆناغی چارەکی کۆتایی هەیە و دەگاتە قۆناغی پێشکۆتایی، هەروەها ماڵپەرەکە پێشبینی ئەوەی کردووە بارسا بە رێژەی ٪44.3 چانسی گەیشتنی بۆ یاریی کۆتایی هەیە و زۆرترین چانسیشی بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکە ٪23.1 هەیە.
پاریس سانجێرمان ٪19.3 چانسی بردنەوە چامپیۆنزلیگ
لە دوای یانەی بارسێلۆنا، یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا دووەم زۆرترین چانسی بردنەوەی ناسناوی چامپیۆنزلیگی هەیە، ئەو یانەیە بە رێژەی ٪19.3 چانسی پێدراوە، هەروەها چانسی گەیشتنی ئەو یانەیە بۆ قۆناغی پێشکۆتایی ٪71.3ـیە و چانسی گەیشتنی بۆ یاری کۆتاییش ٪36.2ـوە.ئارسێناڵ ٪15.6 چانسی بردنەوەی چامپیۆنزلیگیانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی سەرەڕای ئەوەی لەلایەن بەشێک لە هاندەران، رەنگە کەمترین چانسی پێبدرێت بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ، بەڵام ئەو یانەیە لە پلەی سێیەم دێت و پێش ریاڵ مەدرید دێت، گەنەرز بە رێژەی ٪15.6 چانسی بردنەوەی ناسناوەکەی هەیە و بە رێژەی ٪50.2 چانسی بردنەوەی بەرامبەر ریاڵ مەدرید و گەیشتن بە قۆناغی پێشکۆتایی پێدراوە. هەروەها یانە ئینگلیزیەکە چانسی گەیشتنی بۆ یاری کۆتایی ٪29.5ـە.ئینتەر میلان ٪13.8 چانسی بردنەوەی چامپیۆنزلیگلە پلەی چوارەمی ئەو یانانەی چانسی بردنەوەی ناسناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگیان هەیە، یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیایە، ئەو یانەیە لەلایەن ماڵپەری ئۆپتاوە کە پشبینی بۆ کراوە، بە رێژەی ٪13.8 چانسی بردنەوەی ناسناوەکەی هەیە، هەروەها بە رێژەی ٪51.5 چانسی گەیشتنی قۆناغی پێشکۆتایی و ٪27.8 چانسی گەیشتنی بۆ یاری کۆتایی هەیە.ریاڵ مەدرید ٪12.2 چانسی بردنەوەی چامپیۆنزلیگریاڵ مەدرید خاوەنی زۆرترین ناسناوی چامپیۆنزلیگ، ئەم وەرزە بەهۆی ئاستە بەرز و نزمەکەی، بووەتە هۆی ئەوەی هاندەران گومان لەسەر داهاتووی یانەکەیان دروست بێت، بۆیە بە گوێرەی پێشبینیەکەی ئۆپتا، پادشای چامپیۆنزلیگ لە پلەی پێنجەم دێت و بە رێژەی ٪12.2 چانسی بردنەوەی ناسناوەکەی هەیە، هەروەها مێرنگی بە گوێرەی پێشبینیەکەی ئۆپتا ٪49.8 چانسی بردنەوەی بەرامبەر ئارسێناڵ لە قۆناغی چارەکی کۆتایی هەیە، چانسی یانە ئینگلزیەکە زیاترە بۆ سەرکەوتن، لەلایەکی دیکەوە یانە ئیسپانیەکە چانسی بۆ گەیشتن بۆ یاری کۆتایی ٪25.2ـە.لە پلەکانی شەشەم تاوەکو هەشتەمیش یانەکانی بایرن میونشن بە رێژەی ٪10.8 و ئاستۆن ڤیلا بە رێژەی ٪3.7 و هەروەها بورووسیا دۆرتمۆند بە رێژەی ٪1.5 چانسی بردنەوەی ناسناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگیان هەیە.