ترەمپ: به ڕێژهی سهدا 104 باجی گومرگی بهسهر چیندا دهسهپێنین
سهرۆكی ئهمهریكا هۆشداری دەداتە چین، ئەگەر لە سبەینێوە باجه گومرگییەکەی بۆ سەر وڵاتەکەی هەڵنەوەشێنێتەوە، سەدا 50ـی باجی زیاتر بەسەر چیندا دەسەپێنن.
دووشەممە، 7ـی نیسان 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆشیاڵ تروس، هەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگی زیاتری لە چین كرد و نووسیوویەتی: ئەگەر چین لە بەیانییەوە باجە گومرگییەکەی بۆ سەر ئەمەریکا هەڵنەوەشێنێتەوه، لە 9ـی مانگەوە بە ڕێژەی 50% باجی گومرگی زیاتر بەسەر ئەو وڵاتە دەسەپێنن.
دۆناڵد ترەمپ هەروەها جهختی كردووهتهوه، هەموو گفتوگۆکان لەگەڵ چین هەڵدەوەشێننەوە و دەستبەجێ لەگەڵ وڵاتێکی دیکە گفتوگۆ دەکەن.
بەمەش کۆی گشتی باجە گومرگییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر چین بە باجەکانی پێشووتر دەبێتە 104%، بە شێوەییەک کە ترەمپ لە سەرەتای دەستبەکاربوونی له كۆشكی سپی، ڕێژهی 20%ـی باجی گورمگی خستە سەر چین، دواتر لە ڕۆژی چوارشەممەی ههفتهی ڕابردوو، ڕێژهی 34%ـی دیکەی زیاد کرد، دوای هەڕەشەکانی ئەمجارەشی دەبێتە ڕێژهی 104%.
سەرۆکی ئەمەریکا ڕاشیگەیاند، دوێنێ چین وەکوو وەڵامدانەوە باجی گورمگی زیاتری بەڕێژەی سەدا 34 بەسەر ئەمەریکا سەپاند، کە ئەمەش لەگەڵ باجەکانی ئێمە دەبێت باجی زیاتر بەسەر کەلوپەل و کۆمپانییەکانی خۆیان، هاوکات ئەمش وا دەکات دراوی چین بۆ ماوەیەکی زۆر بە ڕێژەیەکی زۆر دابەزێت.
سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەشی داوە، سەرەڕای ئەوەی پێشتر هۆشداریدا بوو هەر کەسێک وەڵامی باجە گومرگییەکان بداتەوە، ئەمەریکا دووبارە بە باجی زیاتر وەڵام دەداتەوە.
شەممە 2ـی نیسانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی بڕیارێکی واژۆ کرد کە تێیدا باجی گومرگی بەسەر 180 وڵات سەپاند، لە نێوینادا چین کە بە ڕێژەی 34% باجی گومرگی بەسەر سەپاند، بەمەش لەگەڵ 20% باجی گومرگی کۆی گشتیی باجی گومرگی بۆ سەر چین گهیشتە 54%.