4 هه‌رزه‌كار ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر منداڵێك و دواتریش ده‌یكوژن
تاوانێك هه‌موو عێراقی هه‌ژاندووه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، چوار هه‌رزه‌كار له پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای عێراق، ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر منداڵێك و دواتریش ده‌یكوژن، "تاوانه‌كه‌ش" هه‌موو عێراقی هه‌ژاندووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی قه‌زای هیتی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاندووه، ئه‌و چوار هه‌رزه‌كاره هیچیان ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتووه‌ته 18 ساڵ، هه‌ر چواریشیان خزم و ناسیاوی منداڵه‌كه بوونه.
منداڵه‌كه ناوی "قوسه‌ی موحسین نه‌مراوی"یه، وه‌ك پۆلیس ده‌ڵێت: "تۆمه‌تباره‌كانیش به‌ناوه‌كانی عومه‌ر ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د، به‌شار حه‌كیم خه‌له‌ف، یاس سائر حه‌ماد نه‌مراوی، عه‌بدولڕه‌حمان ماهیر نه‌مراوی، دانیان به كردهوهكهیاندا ناوه و ورده‌كارییه‌كه‌یان بۆ پۆلیس ئاشكرا كردووه".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی پۆلیس، ئه‌و چوار تۆمه‌تباره منداڵه‌كه‌یان بردووه‌ته ناو خانووێك كه هێشتا هه‌یكه‌له، دوای ده‌ستدرێژی سێكسی، یه‌كێك له تۆمه‌تباران به ناوی "عومه‌ر" سه‌ری منداڵه‌كه به دیواردا ده‌كێشێت به‌و هۆیه‌وه‌ش منداڵه‌كه له هۆشخۆی ده‌چێت، دواتر تۆمه‌تبارێكی دیكه به‌ناوی "به‌شار" به به‌رد له سه‌ری منداڵه‌كه ده‌دات.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و برینه سه‌خته‌ی له سه‌ری منداڵه‌كه هه‌بووه و خوێن له‌به‌ری رۆیشتووه، دوای ماوه‌یه‌ك هاتووه‌ته‌وه هۆشخۆی، ئه‌گه‌رچی جه‌سته‌ی لاواز بووه و خوێنی زۆری له‌به‌ر رۆیشتووه، هه‌وڵیداوه له‌سه‌ر سنگ بخشێت و له خانووه‌كه بچێته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بیبینێت و یارمه‌تی بدات، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه.
دوای رووداوه‌كه‌ش، هه‌ر چوار تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان له هیت، ده‌ستگیركراون، تاوانه‌كه له عێراق ده‌نگدانه‌وه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌موو عێراقیش هه‌ژاندووه.
عه‌لی به‌یاتی، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له باره‌ی تاوانه‌كه له‌سه‌ر تویته‌ری خۆی ده‌ڵێت: "دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه له دژی منداڵان، ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و نه‌بوونی چاودێرییه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونییه به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكرێ، هیچ چاودێرییه‌كی كۆمه‌ڵگه به گشتی له‌سه‌ر تاك نه‌ماوه".
له‌و باره‌یه‌وه توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیش باسی له‌وه كردووه، تا ده‌كرێت چاودێرییه‌كی ته‌ندروست بخه‌نه سه‌ر منداڵه‌كانتان، وێڕای پێدانی هۆشیاری به‌رده‌وام، به‌ڵام پێویسته هه‌میشه منداڵ له‌به‌ر چاوی دایك و باوكی یان بهخێوكارهكهیدا بێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م