باڵیۆزخانەی چین لە ئەمەریکا: هەڕەشەکردن لە وڵاتهكهمان ڕێگایەکی دروست نییە
گوتەبێژی باڵیۆزخانەی چین لە ئەمەریکا، لەبارەی هەڕشەکانی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سەپاندنی باجی گومرگی زیاتر ڕایگەیاند، هەڕەشەکردن لە چین ڕێگایەکی دروست نییە.
دووشەممە 7ـی نیسانی 2025، لیو پێنگیۆ، گوتەبێژی باڵیۆزخانەی چین لە ئەمەریکا بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی ڕاگەیاند، زیاتر لە جارێک جەختمان لەوە کردووەتەوە کە فشار یان هەڕەشەکردن لە چین ڕێگەیەکی دروست نییە بۆ گەشتن بە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو وڵاتە.
هەروەها دوپاتیشی کردووەتهوه، چین بە توندی ماف و بەرژەوەندییە ڕەواکانی خۆی دەپارێزێت و بەرانبەر پێناسی گومرگی ئەمەریکا بە چۆک دانایەین.
هاوکات هەر ئەمڕۆ دووشەممە، 7ـی نیسان 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆشیاڵ تروس، هەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگی زیاتری لە چین كرد و نووسیووبووی: ئەگەر چین لە بەیانییەوە باجە گومرگییەکەی بۆ سەر ئەمەریکا هەڵنەوەشێنێتەوه، لە 9ـی مانگەوە بە ڕێژەی 50% باجی گومرگی زیاتر بەسەر ئەو وڵاتە دەسەپێنن.
دۆناڵد ترەمپ هەروەها جهختی كردووبووە، هەموو گفتوگۆکان لەگەڵ چین هەڵدەوەشێننەوە و دەستبەجێ لەگەڵ وڵاتێکی دیکە گفتوگۆ دەکەن.
بەمەش کۆی گشتی باجە گومرگییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر چین بە باجەکانی پێشووتر دەبێتە 104%، بە شێوەییەک کە ترەمپ لە سەرەتای دەستبەکاربوونی له كۆشكی سپی، ڕێژهی 20%ـی باجی گورمگی خستە سەر چین، دواتر لە ڕۆژی چوارشەممەی ههفتهی ڕابردوو، ڕێژهی 34%ـی دیکەی زیاد کرد، دوای هەڕەشەکانی ئەمجارەشی دەبێتە ڕێژهی 104%.