مەسرور بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات

سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە گۆڕان دەكات

K24 – ھەولێر

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بەبۆنەی 11مین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێك ئاراستەی رێكخەر و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات.

لەو پەیامەدا سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: "بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی گرنگی پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا هەیە. ئومێدەوارم بە هەماهەنگیی و هاوکاریی گشت لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی هەرێم، حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت کارنامە چاکسازییە هەمەلایەن و گشتگیرەکەی، بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکات و هەموومان بەیەکەوە، پارێزگاریی و داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانمان لە عێراقی فیدراڵ و قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان بکەین".

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان:..

بەڕێز عومەری سەید عەلی ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان.

 بەڕێزان ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان .

بە بۆنەی یازدە ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی گرنگی پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا هەیە. ئومێدەوارم بە هەماهەنگیی و هاوکاریی گشت لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی هەرێم، حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت کارنامە چاکسازییە هەمەلایەن و گشتگیرەکەی، بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکات و هەموومان بەیەکەوە، پارێزگاریی و داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانمان لە عێراقی فیدراڵ و قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان بکەین .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/7/25