سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی ئەمەریکا لە ھەولێر دەکات

بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەكەیان تاوتوێ كرد

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی ٧ـی ٢٠٢٠ سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە رۆبرت والێر کونسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر کرد.

لە دیدارێکدا کە کونسوڵی پێشوو ئامادەی بوو، سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی نوێ خواست و هەروەها بۆ کونسوڵی پێشوو لە کاری تازەیدا.

هەر لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشهاتەکانی کاریگەری پەتای کۆڕۆنا کرا.

لای خۆیەوە کونسوڵی نوێی ئەمریکا سوپاسی هەڵوێستی مرۆییانەی هەرێمی کوردستانی کرد بەرامبەر کۆچبەر و پەنابەران کە بەهۆی شەڕی داعش پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە.