عێراق ئاماده‌كاری بۆ گه‌ڕێكی نوێی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
"په‌رله‌مانی عێراق داوای له شاندی دانوستانكار كردووه ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق ده‌ستی به ئاماده‌كاری كردووه، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دووه‌م قۆناغی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، به مه‌به‌ستی دیاریكردنی نه‌خشه‌ی ستراتیژی بۆ په‌یوه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی مه‌علومه، سهعران ئهعاجیبی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به شاندی دانوستانكاری عێراقی راگه‌یاندووه، ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه و سازش له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی نه‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌وه‌نده‌ی گه‌لی عێراق پێویستیی به كۆمپانیای وه‌به‌رهێنانه له بواره‌كانی پیشه‌سازی، ته‌ندروستی و ئاوه‌دانكردنه‌وه، ئه‌وه‌نده پێویستی به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نییه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، 12ی مانگی رابردوو یه‌كه‌م گه‌ڕی دانوستانی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكی – عێراقی له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه له نێوان هه‌ردوو لا به‌ڕێوه چوو.
پێشتریش له‌كاتی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م گه‌ڕی ئه‌و دانوستانانه دەیڤد شێنکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی نزیك دووپاتی كرده‌وه، عێراقیەکان دوو بژاردەیان لەبەردەمدایە، بژاردەی سێیەمیان نیە، ئەگەر بژاردەی یەکەم ھەڵبژێرن لەبەرژەوەندی عێراقە، ئەگەریش بژاردەی دووەم بێت، ئەوکات ئێمەش ناتوانین پابەندی بەڵێن و رێکەوتنەکانمان بین.
شێكنهر گوتبووی: ئه‌مه دەوەستێتە سەر عێراقیەکان بڕیار بدەن کە چ جۆرە پەیوەندییەکیان لەگەڵ ئەمه‌ریکا دەوێت، ئێمە دەمانەوێت نەك تەنیا لە بواری سەربازی، بەڵکو لە ھەموو بوارەکانی دیکەشدا په‌یوه‌ندیمان به‌هێز بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو، دیالۆگی ستراتیژی دەرفەتێکە بۆ سەرکردە عێراقیەکان، بۆ ئەوەی لەنێوان دوو بژاردە خۆیان یەکلا بکەنەوە، ئایا وەك وڵاتێکی خاوەن سەروەی و ھاوبەشی و کارکردن ئێمە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھەڵدەبژێن یان پێچه‌وانه‌كه‌ی.
مه‌به‌ست له‌و دوو بژارده‌یه‌ش ئه‌وه‌یه، پێشتر چه‌ندین جار به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، له‌و دانوستانانه‌دا ده‌بێت عێراق خۆی له هه‌ژموونی ئێران یكلایی بكاته‌وه و له نێوان هاتنه‌ده‌ره‌وه و مانه‌وه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ری و ئاراسته‌ی تاران یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.
به‌رده‌وام جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر عێراق بڕیاریدا له‌گه‌ڵ ئێران بێت، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندی هیچ به‌ڵێنێكی نابێت به‌رامبه‌ر به عێراق و سزای ئابووری به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد، ئه‌وا پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ده‌بێته‌وه وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و هاوبه‌شێكی كارا له كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا.
شێنكه‌ر ئاشكراشی كرد، رێکەوتنەکە داوا لە عێراق دەکات، سەروەری خۆی بپارێزێت، بەتایبەت لە بابەتی پەیوەست بە دەستێوەردانی دەرەکی و میلیشیاکان، کە ھەڕەشەن بۆ سه‌ر ئاسایشی ئەمه‌ریکا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ودیپلۆماتکارەکانیش لە عێراق. بەبێ ھەبوونی ئاسایش ناتوانین بەرەوپێشچوون لە رێکەوتن و ھاوبەشیەکەی نێوانماندا بەدی بھێنین و ھاوپەیمانانیش ناتوانن لەو وڵاتە بمێننەوە. چاوه‌ڕێین بزانین حکومەتی عێراق تا چەند دەیەوێت و مەبەستیەتی ئەو رێکەوتنە ئەنجام بدرێت.
H.B