کورتە فیلمی هاواری کچێک بەشداریی  river film festivalـی ئیتاڵیا دەکات

کورتەفیلمی، (هاواری کچێک)ـی دەرهێنەری کورد، شەمال حوسێن کە باس لە چیرۆکی کچێکی ئێزیدی دەکات، بڕیارە 4ـی حوزەیرانی 2025، لە river film festivalـی ئیتاڵیا بەشداریی بکات و نماش بکرێت.

دەرهێنەر شەماڵ حوسێن بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: کورتە فیلمی هاواری کچێک باس لە چیرۆکێکی ڕاستی دەکات، چیرۆکەکەش کە باس لە ژیانی کچێک دەکات کە لە دوای داگیرکردنی شنگال کە دانیشتووانەکەی زۆرینەیان ئیزیدی ئاینن، لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و ڕفاندنی  کچ و ژن و منداڵانی ئێزیدی، یەکێک لە ڕفێندراوەکان  کچەکەیە کە  باس لە ئازار و نەهامەتی ڕۆژانی دەستی داعش و دەستدرێژی کردنە سەری، هاوکات دەستدرێژی کردنە سەر دایک و خوشکی بەبەرچاویەوە، سەرباری ئەشکەنجەدانیان.

دەرهێنەری کورتە فیلمی هاواری کچێک دەڵێت: کچە ئێزدیەکە لە فیلمەکە ئەو چیرۆکە دەگێڕێتەوە کە چەکدارانی داعش ئەو کاتەی وەک کەنیزە بەکاریان هێناوە، گواستوویانەتەوە سووریا و دواتر ناوچەکانی عێراق، دوای چوار ساڵ لەژێر دەستەیی داعش ڕزگاریی بووە.

شەماڵ حوسێن، دەرهێنەری کورتە فیلمی( هاواری کچێک)