215 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون

نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردتان

K24- هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تووشبوونی 215 کەس، چاکبوونەوەی 140 کەس و مردنی 10 کەسی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەمشەوی وەزارەتی تەندروستی، 76 کەس لە هەولێر، 72 کەس لە سلێمانی و 11 کەس لە دهۆک و 14 کەس لە هەڵەبجە توشی کۆرۆنا بوون.

هەروەها شەش کەس لە سلێمانی، سێ کەس لە هەولێر و یەک کەس لە گەرمیان لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

راگەیەندراوی ژمارە 151ـی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئامارەکانی کۆرۆنا:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19
ژمارە (١٥١)

1. کەرەنتین: (١٣١ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
١٥٣٠ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٣ شوێنی جیاواز (٣٤٧ سلێمانی)، (١١٨٣ دهۆك).

2. پشکنین: (٢٢٨١ پشکنینی نوێ)
(٩٧٥ هەولێر)، (٤٢١ سلێمانی، ٢١٥ گەرمیان، ٢٢ ڕاپەڕین)، (٦٢٣ دهۆك)، (٢٥ هەڵەبجە).

3. تووشبوو: (٢١٥ تووشبووی نوێ)
(٧٦ هەولێر)
(٧٢ سلێمانی، ٣٩ گەرمیان، ٣ ڕاپەڕین)
(١١ دهۆك)
(١٤ هەڵەبجە)
4. چاکبوون: (١٤٠ چاکبوون)
(١١٣ هەولێر)
(٦ گەرمیان)
(١٢ دهۆك)
(٩ هەڵەبجە)

5. مردن: (١٠ مردن)
(٣ هەولێر)
(٦ سلێمانی، ١ گەرمیان)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ٢٠٠٩٦ هاوڵاتی (١٨٥٦٦ دەرچوو)
پشکنین ١٨٨٠٤٠ (٨٠٣٥٦ هەولێر، ٦١٨٦١ سلێمانی، ٤٣٩٩٢ دهۆك، ١٨٣١ هەلەبجە)
تووشبوون ١٢٢٥٣ (٣٤٢٠ هەولێر، ٨٠٢٠ سلێمانی، ٣٩٦ دهۆك، ٤١٧ هەڵەبجە)
چاکبوون ٦٧٣٥ (٢٥٢٤ هەولێر، ٣٥٦١ سلێمانی، ٣١٢ دهۆك، ٣٣٨ هەڵەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٥٠٤٤ (٨٠٤ هەولێر، ٤٠٨٥ سلێمانی، ٨٤ دهۆك، ٧١ هەڵەبجە)
مردن ٤٧٤ (٩٢ هەولێر، ٣٧٤ سلێمانی، ٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).