په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی سێ پرسه گرنگه‌كه كۆده‌بێته‌وه
كارنامه‌كه دیاری كراوه
K24- هه‌ولێر:
سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆدةبێتەوە کۆبوونەوەکەش ماوەی چەند رۆژێک دەخایەنێت و زۆربەی فراکسیۆنەکان بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن، ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری له‌و دانیشتنەی په‌رله‌ماندا دەکەن، فراکسیۆنەکانيش كه پیش‌تر له‌سه‌ر بەرنامەی کار رێکەوتنیان کردوە، دانیشتنەکان بە گرنگ دەزانن .
موحسین دۆسکی، په‌رله‌مانتاری پارتی له پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێت، كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داواكاری زۆربه‌ی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گوتیشی: هیوادارین سه‌رجه‌م فراكسیۆن و په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بن، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ژماره‌یه‌كی زۆری پرسه گرنگه‌كان به ئاماده‌بوونی چه‌ندین وه‌زیری حكومه‌ت تاوتوێ ده‌كرێن، به تایبه‌ت ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به ژیانی هاووڵاتیان.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌شێك له گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی خراونه‌ته كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه، بریتین له پرسی بۆردومانكردنی ناوچه سنوورییه‌كان، دۆخی دارایی و ره‌وشی ژیانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و تاوتوێ كردنی دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه جگه له ئاماده‌بوونی 6 وه‌زیری حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەك بەرپرسی دیکەش بەشداری دەکەن. حکومەت و پەرلەمان له‌سه‌ر ئه‌و 3 تەوەره راوێژ لەسەر راپۆرتی لیژنەکان دەکەن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئازاد کورەچی، سەرۆکی فراکسیۆنی میللەت داوا لە لایەنە سیاسیەکان دەکات، دەست لە کاروباری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و کاری پەرلەمانەوە وه‌رنه‌ده‌ن.
پەرلەمانی کوردستان لە بارەی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، ناوچە کوردستانیەکان و ناوچە سنووریەکان 3 راپۆرتی ئامادە کردووه، ئەنجامی ئەم کۆبوونەوانەش دەکرێتە ژمارەیەك راسپاردە و دەدرێنە حکومەت. فراکسیۆنەکان دانیشتنەکانی پەرلەمان بە گرنگ دەزانن، چونکە تایبه‌تن به کێشە سەرەکیەکانی هەرێمی کوردستان.
H.B