ئەمەریکا لێکۆڵینەوە لە کوژرانی هاووڵاتیەکی لە کەناری ڕۆژئاوای فەڵەستین دەکات
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لێکۆلینەوە لە کوژرانی هاووڵاتیەکی ئەمەریکی بە ڕەگەز فەڵەستینی دەکەن، دەشڵێت، ئاگاداری ڕاپۆرتەکانی ئیسرائیلن، بەڵام دەبێت ڕاستی پشت ڕووداوەکە بزانن.
تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە بارەی کوژرانی هەووڵاتیەکی ئەمەریکی بە ڕەگەز فەڵەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا لە فەڵەستین گوتی: ئاگاداری ئەو ڕووداوەین، لێکۆلینەوەش دەکەین.
ئاماژەی بەوەش دا، ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتانەی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیلین کە گوایە ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان بووە، بەڵام دەبێت ڕاستی رووداوەکە بزانین.
لای خۆشیەوە وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین، ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوا لە فەڵەستین ئیدانە دەکات و ڕایگەیاند، ئیسرائیل بە بێ پاساو خەڵک دەکوژێت.
هاوکات سەرۆک شارەوانیی کەناری ڕۆژئاوا دەڵێت: ڕەبیعە هاووڵاتییەکی ئەمەریکی لەگەڵ دوو گەنجی دیکە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون.
ڕۆژی سێشەممە، سەرکردەکانی کۆمەڵگەی ناوخۆیی لە سەنتەری کۆمەڵایەتی ئەمەریکی فەڵەستینی لەگەڵ خێزانی ڕەبیعە کە خەڵکی ویلایەتی نیوجێرسییە لە شاری کلیفتۆن کۆبوونەوە بۆ ڕێزگرتن لە یادی ئەو هەووڵاتییە ئەمەریکیی-فەڵستینیە.