كلیچدار ئۆغڵو به سه‌رۆكی جەھەپە ھەڵبژێردرایەوە
لەیەكەم وتاری دوای كۆنگرە ئەردۆغان تۆمەتبار دەكات
K24 - ھەولێر
37مین كۆنگره‌ی پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) كۆتاییهات و كه‌مال كلیچدار ئۆغڵو به سه‌رۆكی پارته‌كه هه‌ڵبژێردرایه‌وە، و لە یەكەمین وتاری دوای ھەڵبژاردنەوەیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بەوە تۆمەتبار دەكات كە وڵاتەكەی خستووەتە مەترسییەوە.
له ئه‌نقه‌ره 37مین كۆنگره‌ی پارتی گه‌لی كۆماری به‌ڕێوه‌چوو. تێیدا به ده‌نگی 1251 ئه‌ندام كه‌مال كلیچدار ئۆغڵو به سه‌رۆكی پارته‌كه هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
دوای هەڵبژاردنەوەشی بە سەرۆکی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو گوتی "ئەردۆغان تورکیای خستووەتە دۆخێکی مەترسیدارەوە".
پارتی گەلی کۆماری لە تورکیا (جەهەپە) لە ساڵی 1923 لەسەر دەستی مستەفا کەمال ئەتاتورک دامەزراوە و ئێستا ئەو پارتە 138 ئەندامی لە پەرلەمانی تورکیا هەیە و پارتێکی ئۆپۆزسیۆنە.