سێ تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر گیانیان لەدەستدا

بەرە بەیانی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە

K24- هەولێر:

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی رزگاری بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەرە بەیانی ئەمڕۆ سێ تووشبووی کۆرۆنا کە چەند رۆژێکە لە ژێر چاودێری چڕدان، گیانیان لەدەستدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ شەممەش، سێ کەس بەهۆی کۆرۆنا لە هەولێر گیانیان لەدەستدابوو.

تاوەکو ئێستا، 477 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە کە 95 تووشبوویان دانیشتووی هەولێر بوون.