كەشناسی: پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 45 و سلێمانی 43 و دھۆك 44 لە كەركووك 47 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەمە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە.
كەشناسی راشیگەیاندووە، تا رۆژی سێشەممە پلەی گەرما بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە.



