ئومێد خۆشناو: لە هەموو دۆخێکدا سبەی دانیشتنی پەرلەمان دەکرێت

خواستمان ئەوەیە خوشک و برایانی یەکێتی بەشداریی بکەن

K24- هەولێر:

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتی کۆبوونەوەکە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دواخرا، سبەی لە هەموو دۆخێکدا کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت.

راشیگەیاند، سەرۆکی پەرلەمان کات و کارنامەی دانیشتنەکەی بۆ پەرلەمانتاران ناردووە، ئەمەش ئاماژەیەکی باشە کە سبەی فراکسیۆنی یەکێتی بەشداریی دەکەن.

رەتیشیکردەوە کارنامەکە گرنگ نەبن و رایگەیاند، مووچە، دۆخی دارایی و کێشە سنوورییەکان باس دەکرێن.

بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتی، بۆ سبەی کاتژمێر 11 دواخرا.