سەرۆک بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجام دا

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات

K24- هەولێر:
سەرۆك مەسعود بارزانی لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە عومەری سەید عەلی ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانەوە كرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆك بارزانی بەبۆنەی یازدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی لە ڕێكخەری گشتی و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.