بڕیارێكی نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە
وەزارەتی پەروەردە مۆڵەت بە قوتابخانە ناحكومییەكان دەدات
K24 – ھەولێر
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەبارەی پێدانی مۆڵەت بە باخچەی منداڵان و قوتابخانە ناحكومییەكان بڕیارێكی نوێی دا.
بەگوێرەی فەرمانێكی وەزارەتی پەروەردە كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە و واژۆی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی بەسەرەوەیە تێدا ھاتووە: "بڕیاردرا بە وەرگرتنی مۆڵەتی پەروەردەیی ناحكومی و ئێستا ئەولەویەتی وەزارەت لە پێدانی مۆڵەت بۆ (باخچەی منداڵان، قوتابخانەی ئامادەیی و پیشەیی، قوتابخانە نێودەوڵەتیەكانە".
لە فەرمانەكەی وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیارەكە لە رۆژی دەرچوونییەوە واتە ئەمڕۆ 26/7/2020 چووەتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
