ئه‌وقافی هه‌ولێر: رێكاری یاسایی دژی ئه‌و كه‌سه گیراوه‌ته به‌ر كه نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتێك ئه‌نجامداوه
به هۆی سه‌رپێچیكردنی له بڕیاری داخستنی مزگه‌وت
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌وقافی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی كه فه‌رمانبه‌ری ئه‌وقاف نییه و مۆڵه‌تی خۆبه‌خشی نییه بۆ وتاربێژی له مزگه‌وتی "شه‌هید سه‌ردار سه‌عید سۆفی" به هۆی سه‌رپێچیكردنی له بڕیاری داخستنی مزگه‌وت، رێككاری یاسایی به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته به‌ر.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "لەدوای بڕیاردانی لیژنەی باڵای بەرەنگار بوونەوەی ڤايرۆسی کۆرۆنا، بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە گیانی هاووڵاتیان، بڕیاری داخستنی دەرگای مزگەوتەکانی دا، بەڵام بەداخەوە هاوڵاتییەک بەناوی (سەڵاح ئیبراهیم)، کە فەرمانبەری وەزارەتی ئەوقاف نییە، هەروەها فەرمانی خۆبەخشیشی نییە، کە هەڵساوە بە ئەنجامدانی نوێژ‌و پێشکەشکردنی وتاری هەینی، لە مزگەوتی شەهید سەردار سەعید سۆفی، کە چەند جارێکیش لە رێگای پشکێنەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە ئاگادارکراوەتەوە، کە سەرپێچی رێنماییە تەندروستییەکان و بڕیارەکانی حکومەت نەکات، بەڵام هیچ گوێی بە بڕیارەکە نەداوە".
هه‌روه‌ها هاتووه، ئه‌و كه‌سه له 19ی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه تا ئێستا شه‌ش هه‌ینی "خەڵکی لە مزگەتی ناوبراو کۆکردووه‌تەوە و وتاری هەینی بۆ خەڵک ئەنجامداوە، بۆیە لە ئێستادا رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتە بەر".