عێراق لە هاوردەکردنی بەرهەمی لیمۆی تورکیا پلەی یەکەمی گرتووە
عێراق لە لیستی ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین لیمۆی لە تورکیاوە هاوردە کردووە و پێش ڕووسیا کەوتووە.
لەکاتێکدا لەماوەی 2020-2022 زۆرترین لیمۆ بە ڕووسیا فرۆشرا، عێراق دوای ئەم ماوەیە لە هاوردەکردنی لیمۆدا بە پلەی یەکەم دێت.
لە ساڵی 2023دا بە بەهای 89.9 ملیۆن دۆلار هەناردەی لیمۆ بۆ عێراق کرا، ئەم بڕە پارەیە لە بەرامبەر ساڵی ڕابردوودا بۆ 112.4ملیۆن دۆلار زیادیکردووە.
عێراق لە ڕیزی ئەو وڵاتانە بووە لە هەردوو مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زۆرترین هاوردەی لیمۆیان هەبووە.
تورکیا لەمساڵدا 43.8 ملیۆن دۆلاری لە ڕێگەی هەناردەی لیمۆ بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە.
لە چوارچێوەی ئەو هەڵسەنگاندنەی وەزارەتی بازرگانی تورکیا و وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا کردوویانە، هەناردەکردنی لیمۆ بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا بەمەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی و دابینکردن و خواستی ناوخۆ بەهۆی چەند ڕووداوێک لە ئەدەنە و مێرسین.
بەگوێرەی کۆکردنەوەی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، هەناردەکردنی لیمۆ لە ساڵی 2020دا 271.4 ملیۆن دۆلار بووە، لە ساڵی 2021دا بۆ 292.1 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە و لە ساڵی 2022دا بۆ 271 ملیۆن دۆلار دابەزیوە.
هەناردەی لیمۆ کە لە ساڵی 2023دا 357.8 ملیۆن دۆلار بووە، لە ساڵی ڕابردوودا بۆ 361 ملیۆن دۆلار زیادی کردووە. بەم شێوەیە لە ماوەی 5 ساڵەدا ماوەی 2020-2024 دەگرێتەوە، بە کۆی گشتی یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لیمۆی هەناردە کردووە.