ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی
نێچيرڤان بارزانى ميوانداريى كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و يه‌كێتى ده‌كات
K24- هەولێر:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 26/7/2020 له هه‌ولێر نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ميوانداريى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى يه‌كێتی نيشتمانيى كوردستان و پارتى ديموكراتى كوردستانى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به ئاماده‌بوونى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى يه‌كێتی نيشتمانيى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ردوولا له كهشوههوايهكى ئيجابى و دۆستانه‌دا، به ڕاشكاوى كێشه و گرفته‌كان و بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه دووقووڵييهكانيان تاوتوێ كرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێم، لە کۆبوونەوەکە داكۆكى کراوەتەوە له‌سه‌ر زه‌رووره‌تى په‌يوه‌نديى نێوان پارتى و يه‌كێتى به‌تايبه‌تى و سه‌رجه‌م لايه‌نه سياسى و پێكهاته‌كانى كوردستان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى يهكڕيزى و تهبايى كه زه‌رووره‌تێكى ئه‌م قۆناغه ههستيارهيه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و بارودۆخه قورسه‌ى له ده‌ره‌نجامى په‌تاى كۆرۆنا و قه‌يرانى دارايى و كێشه‌كانى ديكه‌دا به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه.
هەروەها، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپاتى زه‌رووره‌تى به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا كرايه‌وه كه ئامانج لێى چاره‌سه‌ركردن و زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌كاندا و سووككردنى ئه‌و باره قورسهيه له ده‌ره‌نجامى كێشه و قه‌يرانه‌كان كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆى هاووڵاتيان، هه‌روه‌ها داكۆكى له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و پاڵپشتيى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێم و كارى هاوبه‌ش له په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه.
