ژمارەیەك وەزیر ئامادەی كۆبوونەوەی پەرلەمان دەبن
پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
پەرلەمانی كوردستان بە بەشداری چەند وەزیرێكی حكومەت كۆدەبێتەوە و دۆخی ناوچە سنوورییەكان و ناوچە كوردستانییەكان و دۆخی دارایی ھەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكات و ھەڵسەنگاندنیش بۆ ئاستی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان دەكات.
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەمڕۆی بڵاوكردووەتەوە، كە بریتییە لە خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه یاساكانی (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان، پێشنیازی یاسای به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی شوێنه‌وارو كه‌له‌پوور له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق، پێشنیازی یاسای ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
ھەروەھا پەرلەمان دەنگ لەسەر داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سۆران عومەر، له ئه‌ندامیه‌تیی په‌رله‌مان دەدات.
جگە لەوەش، خوێندنه‌وه‌ی راپۆرت و گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت بە چەند پرسێك دەكات، لەوانە (خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لیژنه‌ی (كاروباری پێشمه‌رگه‌و ناوچه كورستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم) سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، به‌ئاماده‌بوونی (وه‌زیری ناوخۆ)و (وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه)و (وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانووستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا)و ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق. ھەروەھا خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه‌ی (كاروباری پێشمه‌رگه)و (ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كان)و (په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی) سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوچه سنوورییه‌كان.
تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی ئەمرۆی پەرلەمان بریتییە لە خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌په‌تای (كۆڕۆنا) ، به‌ئاماده‌بوونی (وه‌زیری ناوخۆ)و (وه‌زیری ته‌ندروستی) له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ھەروەھا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان) دەكات و لە كۆتاییشدا، خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری سه‌باره‌ت به (دۆخی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان) به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی دارایی و ئابووری وه‌زیری پلاندان و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانووستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداو سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق.