سووریا..دەستبەسەر ملیۆنان حەبی کهپتاگۆندا گیرا
وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، لە بەردەوامی ئۆپهراسیۆنەکەیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، لە بەندەری لازقییە دەستیان بەسەر ملیۆنان حەبی کهپتاگۆندا گرتووە.
شەممە 12ـی نیسانی 2025، بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، نزیکەی چوار ملیۆن حەبی کهپتاگۆنیان لە بەندەری لازقییە دەستبەسەردا گرت.
هەروەها ئاماژەشی دا، حەبەکان لە نێو پێنج هەزار گورزە شیش شاردرابوونەوە.
هاوکات بهگوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییەکان بەندەری لازقییە لە سەردەمی بەشار ئەسەددا زۆرترین ماددەی هۆشبەر تێیدا هەناردەی سووریا کراوە.
هەروەها لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، دەسەڵاتی نوێی سووریا ملیۆنان حەبی کهپتاگۆنیان لە کارگەکان و بنکە سەربازییەکان دەستبەسەردا گرتووە.