هاندەرانی ریاڵ مەدرید سەرکردەیەک بۆ ریمۆنتادا دیاری دەکەن

جود بێلینگهام ناوەڕاستکاری ریاڵ مەدرید
جود بێلینگهام ناوەڕاستکاری ریاڵ مەدرید

ریاڵ مەدرید دوای دۆڕانەکەی یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بە ئەنجامی 0-3 بەرامبەر یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی، بۆ یاری گەڕانەوە لە یاریگای خۆی، پێویستی بە ریمۆنتادایەکی مێژوویی هەیە، بەڵام لە هەمووی گرنگتر هەبوونی کەسێکە بۆ سەرکردایەتی کردنی ئەم ئامانجە مێژووییەیان. 

لەسەر کاغەز زۆر قورسە، بەڵام مێژووی یانە شاهانەکە پڕە لە گەڕانەوەی مێژوویی بۆ نموونە دێربی کاونتی، سێڵتیک، ئەندەرلێخت، مۆنشنگلادباخ، ئینتەرمیلان، ڤۆڵفسبۆرگ، پاریس سانجێرمان تا مانچێستەر سیتی. ئەم گەڕانەوەوابە وارە '' ریمۆنتادا '' دوو شتی هاوبەشیان هەبوو،  بوونی یاریزانانی خاوەن کەسایەتی بەهێز و سەرکردە لە ژووری جلگۆڕین کە ڕێنمایی تیپەکەیان دەکرد لە ساتەوەختە گرنگ و هەستیارەکان.

پێشتر لە مێژووی یانەی ریاڵ مەدرید یاریزانانی هاوشێوەی کاماچۆ، خوانیتۆ، سانتیلانا، پیری، کاسیمیرۆ، کرووس، سێرجیۆ ڕامۆس، کەریم بنزیما، کارڤاخال و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەموویان یاریزانێکی ناوازە بوون و ڕۆحێکی یاخی و ئیرادەیان هەبوو و هێزی زۆر گەورە بوون بۆ گەڕاندنەوەی یانەکەیان، بەڵام ئەو یاریزانانە هیچ کامیان بوونیان لە یانەکە نەماوە.

بۆتراگینۆ چیرۆکی دۆڕانەکەی کاتی خۆی بەرامبەر ئاندەرلەختی بەلجیکا دەگێڕێتەوە و دەڵێت '' لە یاریی چوون بە ئەنجامی 0-3 تووشی دۆڕان بوین و ژووری جڵگۆڕینی یانەکەمان وێران بوو، بەڵام کاماچۆ کە ئەو کات سەرکردەیەکی کاریگەر بوو، لەسەر تەختە نوسی ئێمە یاری گەڕانەوە 4 گۆڵ دەکەین، ئەوە بوو لە یاری گەڕانەوە بە ئەنجامی 6-1 بردنەوەمان بەدەستهێنا ''.

ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا ریاڵ مەدریدی ئێستا ئەو جۆرە سەرکردایەتییەی لە پێکهاتەکەیدا هەیە کە بتوانێت سەرکردایەتی تیپەکە بکات بۆ گەڕانەوە '' ریمۆنتادا '' بەرامبەر ئارسێناڵ؟

چەند یاریزانێک هەن کە هاندەران پێیانوایە بتوانن سەرکردایەتی یانەکەیان بکەن لەم دۆخەدا، یەکێک لەو یاریزانانەش دانی کارڤاخالە، بەڵام ئەو یاریزانە پێکانی هەیە و تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە دابڕاوە، ئەستەمیشە ئەو یاریزانە بتوانێت ناراستەوخۆ بتوانێت سەرکردایەتی یانەکەی بکات.

بێجگە لە دانی کارڤاخال چەند یاریزانی دیکە هەن، رەنگە بتوانن لەم دۆخە یانەکەیان رزگار بکەن، ئەوانیش بریتین لە کیلیان ئێمباپێ و جود بێلینگهام و هەروەها فێدێریکۆ ڤالڤێردی، بۆ ئەم مەبەستەش لە راپرسیەکدا کە ئەنجامدرا و داوا کراوە دەنگ بۆ دیاریکردنی سەرکردە بدەن، هاندەرانی یانەکە جود بێلینگام هەڵدەبژێرن و پێیانوایە ئەو یاریزانە لاوە، دەتوانێت سەرکردایەتی ریمۆنتادایەکی مێژوویی، بەرامبەر ئارسێنال لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بکات.

Fly Erbil Advertisment