ئیسرائیل: ڕێگریمان له دوو مووشەک كرد كه له یهمهنهوه ههڵدرابوون
هێزی بەرگریی ئیسرئیل ڕایگەیاند، دوو مووشەکیان بەرپەچ داوەتەوە کە لە یەمەنەوە هەڵدراون، بە گوێرەی میدیاکانیش، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ژمارەیەک شاری ئەو وڵاتە کارا کراوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی ئەمڕۆ یەکشەممە 13ـی نیسانی 2025، بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی ههڵدانی مووشەک لە یەمەنەوە، زەنگی ئاگادرکردنەوە لە چەند شارێکی ئیسرائیل بیسترا.
هاوکات ئەو ئاژانسە ئاماژەشی داوە، دوای بیستنی دەنگی تەقینەوە، زەنگی ئاگادرکردنەوە کارا کراوە.
لای خۆشیەوە هێزی بەرگریی ئیسرئیل لە ڕاگەیەندراوێکدا دووپاتی کردهوه، دوو مووشەک لە یەمەنەوە ئاراستەی وڵاتەکەیان کراوە.
هەروەها ئاماژەشی داوە، مووشەکەکان لەلایەن هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەرپەچ دراونەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەکەن.
بەگوێرەی پۆلیسی تەلئەڤیڤ، تەنانەت لە تەلئەڤیڤ پایتەختی ئیسرائیلیشی زەنگی ئاگادار کردنەوە کارا کراوە.
حووسییەکانی یەمەن لە ئۆکۆتبەری ساڵی 2023ـوه دوای هێرشەكەی حەماس بە بەردەوام مووشەک و درۆن ئاراستەی ئیسرائیل دەکەن.