ماڵی ئێزدییان داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات په‌كه‌كه له شنگال ده‌ربكات
داوا ده‌كه‌ن په‌كه‌كه تونێل له چیای شنگال درووست نه‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له سه‌ر چیای شنگال، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی "ماڵی ئێزدییان" خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا. تێیدا داوایان له حكومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، كار بكه‌ن بۆ ده‌ركردنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری ناوچه‌كه‌یان و چۆڵكردنی شنگال.
خۆپیشاندانه‌كه، كاتژمێر (5:00)ی ئێواره‌ی دوێنێ (26ی تهمموز/ یۆلیۆی 2020) له لایه‌ن چالاكوانانی "ماڵی ئێزدیان" رێكخرا. نزیكه‌ی (100) خۆپیشانده‌ر كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دژی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌یان ناڕه‌زایی ده‌ربڕن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له "ماڵی ئێزدییان" رایگه‌یاند، چه‌كدارانی په‌كه‌كه له دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێوه ژماره‌یه‌ك بازگه‌یان دانابوو، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له ئه‌نجامدانی ئه‌و خۆپیشاندانه بكه‌ن. دوكاندار و خه‌ڵكیان ئاگادار كردبوویه‌وه، كه نابێت به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كه بكه‌ن.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا، به‌شداربووان ئاڵای عێراقیان به‌رز كردبوویه‌وه. له‌سه‌ر لافیته‌كانیان داوایان كرد، حكومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌كه‌كه له شنگال ده‌ربكه‌ن و چیدیكه رێگه نه‌درێت كوڕان و كچانی ئێزدی له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بكرێنه چه‌كدار. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و گه‌نجه ئێزدیانهش، كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بێسه‌روشوێن كراون، ئازاد بكرێن و چاره‌نووسیان دیار بكرێت.
له خاڵێكی دیكه‌ی داواكارییه‌كاندا، خۆپیشانده‌ره‌كان داوایانكردووه، په‌كه‌كه چیدیكه تونێل له چیای شنگال ههڵنهكهنێت. باره‌گاكانی خۆی له ناو ماڵی خه‌ڵكی شنگال نه‌هێڵێت.
یه‌كێكی دیكه له داواكاری خۆپیشانده‌ره‌كان ئه‌وه‌بووه، كه ئه‌و چه‌كداره بیانی و عه‌ره‌بانه‌ی له ریزی په‌كه‌كه‌ن، ده‌بێت شنگال چۆڵ بكه‌ن و له‌وێ نه‌مێنن.


