ناتانیاهۆ بۆ ماکرۆن: هەڵەیەکی گەورەت کرد

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕەخنە لە سەرۆکی فەرەنسا دەگرێت و دەڵێت: هەڵەیەکی گەورەییە پشتگیری لە دروستبوونی دەوڵەتێک لە نێو جەرگی ئیسرائیلدا بکەی.

یەکشەممە 13ـی نیسانی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا لەبارەی هەڵوێستی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بۆ ناساندنی دەوڵەتی فەڵەستین ڕایگەیاند، سەرۆکی فەرەنسا هەڵەیەکی زۆر گەورە دەکات کە بەردەوام هانی بونیادنانی دەوڵەتی فەڵەستین لە نێو جەرگەی ئیسرائیل دەدات؛ دەشڵێت، ئەو هەڵوێستە مەبەستی شاراوەی ئەو بەرانبەر ئیسرائیل پێشاندەدات.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەشی دا، دەوڵەتی فەڵەستین دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئیسرائیل، بۆیە دەوڵەتێک قبووڵ ناکەین کە مەترسی لەسەر بوونیان دروست بکات.

ناتانیاهۆ باسی لەوەش کردووە، لە کاتێکدا ئەوان دان بە سەربەخۆیی ژمارەیک هەرێم لە فەرەنسا نانێن، چۆن پشتگیری لە سەربەخۆی فەڵەستین دەکەن.

ڕۆژی هه‌ینی، 11ـی نیسانی 2025، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) ڕه‌تی كرده‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌ باسی له‌ داننان به‌ ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین كرد بێت له‌ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌م ساڵدا.

ئیمانوێل ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، زانیارییه‌كان له‌م باره‌وه‌ به‌ هه‌ڵه‌ بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ و یاریی به‌ وشه‌كان كراوه‌. داواشی كردووه‌، هه‌وڵه‌كان له‌ پێناو سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ دوا نه‌خرێن.