ترەمپ: ڕێگه‌ ناده‌ین حووسییه‌كان سۆماڵ بكه‌نه‌ مه‌یدانی خۆیان

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، چین چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەمەریکا دەکات، ئەوانیش بەو شێوەیە مەمەلەیان لەگەڵ دەکەن دەشڵێت، تیرۆرستەکان دەدۆزینەوە و ناشهێڵین حووسیەکان بچنە نێو خاکی سۆماڵ.

یەکشەممە 13ـی نیسانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس نووسیویەتی: هیچ وڵاتێک ناتوانێت لە باجی گومرگی نادادپەروەرانە ڕابکات، کە لەگەڵ ئەمەریکا کردوویانە، بە تایبەت چین کە چەند بە شێویەکی نادروست مامەڵەیان لەگەڵ ئێمەدا کردووە، دەشڵێت هیچ باجێکی دیکەی گومرگی ناسپەێنین جگە لەو باجانەی ڕۆژی هەینی سەپێنران.

لەبارەی لێخۆشبوون لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لیکۆڵینەوە لە هەندێك ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و زنجیرە دایبنکراوەکانی دیکە ده‌کەین کە لە دەرەوەی ئەمەریکا دروست دەکرێن و بەتایبەت لە چین. دەشڵێت، نامانەوێت ئەمەریکا لەو کەلوپەلانە پشت بە هیچ وڵاتێک ببەستێت دەبێت هەموویان لە ئەمەریکا بەرهەم بهێنرێن.

سەرۆکی ئەمەریکا گوتیشی: هەندێک لەو وڵاتانە بەهۆی ئەو کەلوپەلانەوە لە وڵاتەکانیان دروست دەکرێت، ئەمەریکا لە بەرژەوەندیی خۆیان بەکار دەهێنن، ئێمەش ڕێگە نادەین ئەو کارە بەردەوام بێت.

باسی لەوەش کردووە، چین چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەمەریکا دەکات، ئێمەش بەو شێوەیە مەمەڵەی لەگەڵ دەکەین.

سەرۆکی ئەمەریکا لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا، ئاماژەشی داوە، کاتی خۆ حەشاردانەوەی تیرۆرستان تەواو بوو، سەربازەكانمان دەیاندۆزنەوە دەیانهێننە بەردەم دادگا.

دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە ڕەخنەی لە ئیدارەی جۆو بایدن گرت و گوتی: ئەو مەترسیەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا دروستی کردبوو، چارەم کردووه‌ و هێزەکانمان بەهێزتر کرد، هەروەکوو ئەوەی لە بەرانبەر داعش كردمان.

سەرۆکی ئەمەریکا سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشا، کە پشتگیری خەڵکی سۆماڵ دەکەن و ناهێڵن حووسیەکان بچنە نێو وڵاتەکەیان، ئەمەش بۆ کۆتاییهێنان بە تیرۆر سۆماڵ گرنگە.