ترەمپ: ململانێی ئۆکرانیا شەڕی بایدنە، من هەوڵی وەستاندنی دەدەم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ململانێکانی ئۆکرانیای بە "جەنگی بایدن" وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە، هەوڵی وەستاندنی ململانێکان و ڕێگریی لە خوێنڕشتن دەکات.
دۆناڵد ترەمپ، بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: ئەمە شەڕی بایدنە نەک شەڕی من. "تەنها ماوەیەکی زۆر کورتە لێرەم، ئەم شەڕە لە سەردەمی بایدن دەستی پێ کردووە."
ئاماژەی بەوەش کرد، لەبیرتان بێت ئەمە شەڕی بایدنە، من تەنها هەوڵ دەدەم ئەو شەڕە بوەستێنم بۆ ئەوەی ژیانی زۆر کەس ڕزگار بکەم.
ترەمپ ڕەخنەی لە سەرۆکی پێش خۆی گرت و گوتی: ئەو ملیارەها دۆلاری بە زێلێنسکی داوە، نەدەبوو ڕێگەی ئەوە بدات ئەمە ڕوو بدات، ئەگەر ئۆنسێک زیرەکی هەبووایە، ئەوا ئەو نەیبووە و تا ئێستاش نییەتی و ڕێگەی نەدەدا ئەمە ڕوو بدات.
لەلایەکی دیکەوە، ترەمپ لەبارەی کۆبوونەوەی نوێنەرەکەی ستیڤ ویتکۆف لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا هەینی ڕابردوو لە سانت پترسبۆرگ گوتی: هەموو شتێک بە باشی بەڕێوە دەچێت لە هەوڵەکان بۆ چارە کردنی کێشەی ئۆکرانیا. ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە هەواڵی پەیوەندیدار بەم بابەتە دەربکەون.
ویتکۆڤ هەینی ڕابردوو لە سێیەمین سەردانیدا گەیشتە ڕووسیا، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا لە کتێبخانەی سەرۆکایەتیی لە سانت پترسبۆرگ بەڕێوە چوو. کۆبوونەوەکە چوار کاتژمێر و نیوی خایاند و تیشک خرایە سەر لایەنەکانی نیشتەجێبوونی ئۆکرانیا.