نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه‌ی "دايكى شه‌هيدان" ده‌كات
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری "دایكه عایشه" كرد، كه به "دایكی شه‌هیدان" ناسراوه و ئه‌مڕۆ كۆچی دواییكرد.
سایتی "سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق" له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27/7/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ خورشيد عوسمان يووسف، كوڕى خوالێخۆشبوو دايكه عايشه‌ى دايكى شه‌هيدان كه ئه‌مڕۆ كۆچى دوايى كرد، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆى و خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان كرد.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌ميى خۆى بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو دايكى شه‌هيدان، پرسه‌ى دايكه عايشه‌ى به پرسه‌ى خۆيان زانى و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى بخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهربانيى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌واييش به خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه خورشيد عوسمان يووسف، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌ى دايكى شه‌هيدانى به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌ياند بۆ هاوسۆزى و هاوخه‌مييان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ياندا.