ئەمساڵ عێراق زیاتر لە 19 ملیار مەتر پێ سێجا غازی بەکار هێناوە

ماڵپەڕی Global Fire Power ڕایگەیاند، ئەمساڵ بەکارهێنانی غازی سروشتی عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 19 ملیار مەتر پێ سێجا و لە پلەی 38ـی جیهاندایە لە لیستی ئەو وڵاتانەی زۆرترین بڕی ئەم ماددە بەکاردەهێنن.

ماڵپەڕەکە، لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاندووە، ئەمساڵ عێراق 19.3 ملیار مەتر پێ سێجا غازی سروشتی بەکار هێناوە، ئەمەریکاش بە 914.3 ملیار مەتر پێ سێجا لە پلەی یەکەمدایە، ڕووسیا بە 472.2 ملیار مەتر پێ سێجا لە پلەی دووەم دیت، چین بە 366.1 ملیار مەتر پێ سێجا و ئێران بە 244.8 ملیار مەتر پێ سێجا لە پلەکانی سێیەم و چوارەم دێن.

لە جیهانی عەرەبیدا، سعوودیە پلەی یەکەم ولە جیهاندا پلەی شەشەمی بەدەست هێناوە، کە بەکارهێنانی گەیشتووەتە 121.8 ملیار مەتر پێ سێجا، لە دوای ئەویش ئیمارات بە 66 ملیار مەتر پێ سێجا، میسر بە 60 ملیار مەتر پێ سێجا، قەتەر بە 41.5 ملیار مەتر پێ سێجا، سەڵتەنەتی عوممان بە 27.3 ملیار مەتر پێ سێجا.