بەریتانیا كۆمپانیایه‌ك و كه‌سایه‌تییه‌كی نزیك له‌ ئێرانی خستە لیستی سزاکان

حکوومەتی بەریتانیا کۆمپانیایەک و کەسایەتیەکی نزیک لە ئێران بە تۆمەتی هاندان بۆ کردەوەی دوژمنکارانە لە بەرانبەر حکوومەتەکەی خستە لیستی سزاکان. 

دووشەممە 14ـی نیسانی 2025، ماڵپەری حکوومەتی بەریتانیا هەر یەک لە تۆڕی فۆکستۆرت و ڕەوا مەجیدی خستە لیستی سزاکان، بەهۆی ئەوەی بەشدارییان لە چالاکیی دوژمندارانە لە بەرانبەر حکوومەتەکەیان کردووە.

حکوومەتی بەریتانیا ئاماژەشی داوە، سەرچاوە داراییەکانی تۆڕی فۆکستۆرت و ڕەوا مەجید سڕ دەکرێن و بەڕێوەبەری تۆڕەکەش لەکار لادەدرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە مانگی ڕابردوودا ئەو لایانانه‌ لەلایەن ئەمەریکاوه‌ خرانە نێو لیستی سزاکان و وەکوو گرووپ و کەسایەتی تاوانبار ناساندنی.