سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ناسنامه‌ی 3 یاریزانێ نوێی ئاشكرا كرد
عه‌بدوڵڵا مه‌جید: له‌سه‌ر داوای رادان له‌گه‌ڵ ئه‌م 3 یاریزانه گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن
.jpg)
عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر، له كوردستان24 ناسنامه‌ی 3 یاریزانی نوێی راگه‌یاند، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه جارێكی دیكه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵنابژێرێته‌وه.
چاره‌نووسی شێركۆ كه‌ریم به كوێ گه‌یشت؟
عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له وه‌ڵامێكی كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هێشتا له‌گه‌ڵ شێركۆ كه‌ریم نه‌گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن.
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌شڵێت: شێركۆ كه‌ریم داوای مووچه‌ی ساڵانه‌ی 10 هه‌زار دۆلاری له ئێمه كردووه، ئه‌مه‌ش له توانای ئێمه‌دا نییه، هه‌رچه‌نده حه‌ز ده‌كه‌ین ئه‌و له‌گه‌ڵ ئێمه بمێنێته‌وه، چونكه یاریزانێكی كورده پێمانخۆشه له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بێت.
شوان مامۆ مووچه‌كه‌ی هه‌ولێری ره‌تكردووه‌ته‌وه
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه هێشتا له‌گه‌ڵ شوان مامۆ له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یان نه‌گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن، ده‌شڵێت: گرێبه‌ستمان پێشكه‌شی شوان مامۆ كردووه، به‌ڵام ئه‌و به‌و مووچه‌یه رازی نییه، بۆیه ئێمه ناتوانین له‌وه زیاتر پاره بده‌ین، ئه‌و گرێبه‌سته‌ی پێشكه‌شمان كردووه بڕواناكه‌م هیچ یانه‌یه‌كی دیكه بیده‌ن.
له باره‌ی بارزان شێرزاد، سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر هێمای بۆ ئه‌وه كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه به ته‌واوه‌تی له رێككه‌وتن نزیك بووینه‌ته‌وه، ته‌نیا كێشه‌یه‌كی بچووك ماوه، ئه‌ویش له كورترین ماوه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
"ئاسۆ رۆسته‌م هه‌ولێری جێهێشتووه"
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه ئاسۆ رۆسته‌م كێشه‌ی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر هه‌یه و وه‌رزی رابردوو یانه‌كه‌ی جێهێشت، هه‌رچه‌نده یاریزانێكی باشه، به‌ڵام بۆخۆی ئاماده نه‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به‌رده‌وام بێت.
"رێگری له رۆیشتنی هیچ یاریزانێك ناكه‌ین"
له باره‌ی چاره‌نووسی به‌شێكی دیكه له‌و یاریزانانه‌ی كه هێشتا گرێبه‌سته‌كانیان نوێنه‌كراوه‌ته‌وه، له‌وانه نیاز محه‌مه‌د، وریا كامه‌ران و تاڵێب ره‌قیب، سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ڵێت: هه‌ندێك له یاریزانه‌كان له لایه‌ن رادانهوه به‌ڕێكراون، هه‌ندێكیشیان ئێمه له‌سه‌رهێڵین بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان نوێ بكه‌ینه‌وه.
عه‌بدوڵڵا مه‌جید گوتیشی: هه‌ر یاریزانێك له هه‌ولێر ده‌ڕوات مافی خۆیانه و ئێمه رێگرییان لێ ناكه‌ین، چونكه له‌م سه‌رده‌مه‌دا شتێك نه‌ماوه به ناوی خزمه‌ت، ژیانی پیشه‌گه‌ری به‌جۆرێكه له كوێ پاره‌ی باشترت ده‌ستبكه‌وێت ئه‌و شوێنه هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڵام ئێمه مافی خۆمان كه سوودمه‌ند بین له گرێبه‌ستی یاریزانه‌كان، چونكه له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌ركه‌وتن و پێگه‌یشتوونه و به‌پێی یاسای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
ناسنامه‌ی 3 یاریزانی نوێ ئاشكرا ده‌كات
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێشتا یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ناسنامه‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له كوردستان24 ئاشكرای كرد كه (دیار عه‌لی و شێروان كوردستان) له یانه‌ی نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ شوانه مه‌حموود په‌یوه‌ندییان به یانه‌ی هه‌ولێر كردووه، ئه‌م 3 یاریزانه هاوشێوه‌ی یاریزانه‌كانی دیكه له لایه‌ن رادان گاسانین داواكراون.
ئه‌و یاریزانانه‌ی له تیپی خولی كوردستان سه‌رخراون
یانه‌ی هه‌ولێر 6 یاریزانی له تیپی خولی كوردستان بۆ ركابه‌رییه‌كانی خولی نایابی عێراق سه‌رخستووه، كه پێكهاتوون له (ئه‌میر ئیسماعیل، ئیبراهیم ئه‌نوه‌ر، عومه‌ر ئیبراهیم، عومه‌ر جه‌نگی، عه‌لی سه‌رحان و ئه‌حمه‌د رێبوار).
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی هه‌ولێر 3 یاریزانی دیكه‌ی له یانه‌كانی دیكه گواستۆته‌وه، له‌وانه محه‌مه‌د دلاوه‌ر له یانه‌ی سیروانی نوێ، هه‌لۆ فایه‌ق له شێروانه و دیار غازی له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر.
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر واده‌ی وازهێنانی ئاشكرا كرد
عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه ئاشكرای كرد كه چیتر خۆی بۆ سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵنابژێرێته‌وه، گوتیشی: زۆر ماندووبووم، نامه‌وێت جارێكی دیكه خۆم بۆ سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ربژێر بكه‌مه‌وه، ته‌نانه‌ت ده‌مه‌وێت له وه‌رزشی كوردستان دووربكه‌ومه‌وه.
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌شڵێت: له هه‌ندێك شت په‌شیمانم كه كارم كردووه، هه‌ست ده‌كه‌م له وڵاتی ئێمه به ته‌واوه‌تی رێز له نرخ و ده‌ستكه‌وته‌كان ناگرن، له كوردستان كاتێك كه‌سێك ده‌گاته لوتكه هه‌وڵده‌درێت داتبهزێنن، كێشه‌كه‌ش هه‌مووی په‌یوه‌ندی به ئه‌وه هه‌یه خه‌ڵك ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی نییه.
هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه ده‌كات
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه یانه‌كه‌یان له دۆخێكی خراپی داراییه، گوتیشی: زه‌حمه‌ته بتوانین دوو تیپ بۆ خولی كوردستان و عێراق ئاماده بكه‌ین، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه بێت ناتوانین ساڵی داهاتوو به‌شداریی له خولی نایابی كوردستان بكه‌ین.
راهێنه‌رێكی ئیتاڵی به‌ڕێوه‌یه
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له به‌رسیڤێكی كوردستان24 نه‌یشارده‌وه كه ناوی ئه‌حمه‌د مناجید هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یاریده‌ده‌ری رادان گاسانین، به‌ڵام نه‌بۆته فه‌رمی، ئه‌م بابه‌ته رادان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه.
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌شڵێت: له هه‌موو حاڵه‌تێكدا دكتۆر ته‌ها قادر وه‌كو یاریده‌ده‌ر ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام رادان له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی توانای جه‌سته‌یی ئیتاڵی له‌سه‌ر هێڵه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هه‌ولێر بكات.
كاتی مه‌شقه‌كانی ئاشكرا كرد
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد هه‌ركاتێك فرۆكهخان بكرێته‌وه یه‌كسه‌ر رادان بۆ یانه‌ی هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
گوتیشی: ره‌نگه دوای جه‌ژن بگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر، به‌ڵام له هه‌موو دۆخێك‌دا ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی رادان دواشبكه‌وێت ئێمه‌ش له دوای جه‌ژنه‌وه مه‌شقه‌كانمان ده‌ستپێده‌كه‌ین.