ناتانیاهۆ: ئیسرائیل شەڕ بۆ مانەوە دەکات

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی باکووری غەززەی کرد کە لەکاتێکدا هێرشە ئاسمانی و زەمینیەکانی بۆ سەر ئەو کەرتە بەردەوامە.

لە بەیاننامەیەکدا نووسینگەی ناتانیاهۆ ڕایگەیاند"بنیامین ناتانیاهۆ، بەیاوەری یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل سەردانی باکووری کەرتی غەززەی کردووە."

لە بەیاننامەکەدا هاتووە؛ ناتانیاهۆ لە کاتی سەردانیکردنی کەرتەکە گوتی: هێرشی زیاتر دەکەینە سەر حەماس، گوتیشی: ئێمە بڕیارمان داوە هەموو بارمتەکان ڕزگار بکەین و ئامانجی شەڕەکەش بە دەست بهێنین.

ناتانیاهۆ هەروەها دەشڵێت: درێژە بە فشارە سەربازییەکانمان بۆ سەر حەماس دەدەین. 

باسی لەوەش کرد، ئیسرائیل شەڕ بۆ مانەوە دەکات.

لای خۆیەوە ئیسرائیل کاتز ڕایگەیاند، هەرکات حەماس ڕەتیکردەوە بارمتەکان ئازاد بکات، ئیسرائیل هێرشەکانی چڕتر دەکاتەوە.

لە 7ـی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە، زیاتر لە  51 ھەزار کەس کوژراون و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە، زیاتر لە 116 ھەزار کەس.

 

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment