ئەمەریکا لەبارەی دۆخی سووریا هۆشداریی دەدات

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا هۆشداریی له‌ ئه‌نجامدانی هێرش بۆ شوێنە گشتییەکانی سووریا دەدات و داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات سه‌ردانی سووریا نه‌كه‌ن.

هەینی 18ـی نیسانی 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردووتەوە و تێیدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی سووریا بەهۆی مەترسی هێرشکردن، خۆیان لە چوون بۆ شوێنە گشتییەکان بە دووربگرن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا روونیشی کردووتەوە، لەوانەیە مەترسییەکان لەسەر شێوەی هێرشی چەکداری یان بۆمبی چێنراو بۆ سەر هۆتێڵ، مارکێت، شوێنە پیرۆزەکان و گشتییەکان بێت.

ئاماژەشی داوە، بەهۆی ڕفاندن، بە دیل گرتن، ناکۆکی گرووپە چەکدارەکان و شەڕی ناوخۆیی، هیچ شوێنێک لە سووریا پارێزراو نییە.

هەروەها  داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات لە ئێستادا سه‌ردانی سووریا نه‌كه‌ن و ئەوانەی لە سووریاشن دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن.