بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری: ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتووەتە لوتكە
چوار تووشبووی دیكە لە نەخۆشخانەی رزگاری ھەولێر گیانیان لەدەستدا
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری لە ھەولێر رایدەگەیەنێت، ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە لوتكە و لە شەوی رابردووەوە چوار كەس لە نەخۆشخانەی رزگاری گیانیان لەدەستداوە. راشیدەگەیەنێت، كێشەی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەكەیان چارەسەركراوە.
د. لاوەند سەردار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكەمان زۆر زیادیكردووە و دەتوانین بڵێین تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتووەتە لوتكە. لە شەوی رابردووەوە تائێستا چوار كەس بەھۆی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی رزگاری گیانیان لەدەستداوە، یەكێكیان كارمەندی نەخۆشخانەكەمان بوو".
روونیكردەوە: "ئێستا 221 تووشبوو لە نەخۆشخانەی رزگاری خەوێندراون نزیكەی 200 كەسیان لەژێر ئۆكسجین دان و 9 كەسیش لەژێر چاودێری چڕدان".
گوتیشی: "دوای ئەوەی چەند کێشەیەک لە کارگەی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری دروستبوو ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆری بوتڵی ئۆکسجین دابین کرا و نەخۆش بێ ئۆکسجین نەبووە وهەروەها کارگەی ئۆکسجین بەتەواوی چاک کرایەوە و ئێستا هیچ کێشەیەکمان نەماوە".
داواشی لە ھاووڵاتییان كرد، بۆ پاراستنی خۆیان و دەوروبەریان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە رۆژانی جەژن لە ماڵەكانیان بمێننەوە.

لەلایەكی دیكە و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا د. لاوەند گوتی: "تاوەکو ئەو كاتەی خەڵك پابەند دەبن، ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ھەڵكشان دەبێت، بەداخەوە ھەندێك كەس دەڵێن كۆرۆنا فشەیە؛ ھەندێكیش پرسەكە بە سیاسی دەكەن، ئەوە پەیوەندی بە ھیچ شتێكەوە نییە و نەخۆشییە، لە ھەموو جیھان بڵاوبووەتەوە".