ڕووسیا و ئۆکرانیا زیاتر لە 500 سەربازیان ئاڵوگۆڕ کرد

بە هاوکاریی ئیمارات هەر یەک لە وڵاتەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا زیاتر لە 500 سەربازیان ئاڵوگۆر کرد. هاوکات سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت: لە سەرەتایی جەنگەوە تا ئێستا زیاتر لە چوار هەزار سەرباز و هاووڵاتیی مەدەنی گەڕاونەتەوە وڵاتەکە.

هەینی 19ـی نیسانی 2025، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ڕووسیا لە کەناڵی تێلێگرامەکەی بڵاوی کردووەتەوە، 277 سەربازی ئۆکرانی لە ڕووسیاوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکە.

هاوکات لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە ڕاگەیندراوێکدا ئاماژەی داوە، سوپای کیێڤ 246 سەربازی ڕادەستی سوپای وڵاتەکەی کرد کە لە نێوانییاندا 15 سەربازی بریندار هەیە، هاوکات لە بەرانبەردا 31 زیندانی ئۆکرانی ڕادەستی سوپای کیێڤ کراون.

لە بارەی شوێنی سەربازە ڕووسییەکان، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، هەموو سەربازەکانی ڕووسیا ئێستا لە بێلاڕووسن و چاوەڕێ گەڕانەوەن بۆ وڵاتەکەیان.

سەرۆکی ئۆکرانیا لە بارەی ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای جەنگەوە گەڕاونەتەوە ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە شوباتی 2022 تاوەکوو ئێستا چوار هەزار 552 سەرباز و هاووڵاتیی مەدەنی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.

هاوکات هەریەک لە ڕووسیا و ئۆکرانیا بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی ئاڵۆگۆری سەربازیی، سوپاسی وڵاتی ئیماراتیان کرد.