راگه‌یه‌ندراوی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
زۆربه‌ی تووشبووان له هه‌ولێرن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوی 24 كاتژمێری ژماره 156ی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، 11 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا و 368 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه: 192 كه‌سی دیكه كه‌ره‌نتین كراوون. 3048 پشكنینی نوێ ئه‌نجامدراوون و 368 تووشبووی نوێ ده‌ستنیشانكراوون، كه زۆربه‌یان له هه‌ولێرن و ژماره‌ی تووشبووان 230 كه‌س بووه و له سلێمانی 50 كه‌س و له گه‌رمیان 23 كه‌سی دیكه و له دهۆكیش 48 و له هه‌ڵه‌بجه 17 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون. هه‌روه‌ها 78 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه. 11 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماری گشتی له هه‌رێم به‌م جۆره‌یه:
كه‌ره‌نتین: 20817
پشكنین: 200384
تووشبوون: 13614
چاكبوون: 8974
مانه‌وه له نه‌خۆشخانه: 4112
مردن: 528
