بەشی دووەمی یاری کۆتری زێڕین دەخرێتە بازاڕ
یاری کۆتری زێڕین کە سەرنجی هەزاران کەسی لە نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوو ڕاکێشابوو، بەشی دووەمی ئامادە دەکرێت کە کۆمەڵێک نهێنی و شاراوەیی تێدایە وا لە خولیایانی ئەو یارییە دەکات لە گەنجینەی کۆترە زێڕینەکە بگەڕێن و بیدۆزنەوە.
یەک لە تیمی دروستکەرانی یاریی کۆتری زێڕین کە سەرنجی هەزارانی بۆ ماوەیەکی درێژ ڕاکێشابوو، گوتی: ئێستا خەریکی دروستکردنی بەشی دووەمی یارییەکەین و نوێکاریمان تێدا کردووە بۆ ئەوەی نهێنییەکان ئاشکرا بکەین و وا بکەین یاریکەر بە گەنجینەی کۆترە زێڕینەکە بگات.
میشێل بەیکەر، یەکێکە لە سەرپەرشتیارانی یاری کۆتری زێڕین و بۆ میدیاکانی فەرەنسا گوتی: ئێستا کار لە بەشی دووەمی کۆتری زێڕین دەکرێت، گوتیشی: ئێستا لەگەڵ زێڕینگرێکی بەتوانا لە کارگەی کریستۆفڵ کار بۆ دروستکردنی بەشی دووەمی کۆتری زێڕین دەکەین.
بەیکەر دەڵێت: گەڕان بەدوای کۆتری زێڕینی بەشی دووەم، لەو شوێنە دەستپێدەکاتەوە کە لەبەشی یەکەمدا کۆتری زێڕین دۆزرایەوە.
دوو کەس لەنێو هەزاران یاریکار لە تەواوی فەرەنسادا بەدوای یەکەم کۆتری زێڕیندا دەگەڕان، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2024دا گەنجینەکەیان دۆزیەوە، بەڵام هێشتا شوێنی تەواوی کۆترەکە ئاشکرا نەبووە، بەڵام ئەوە بە نهێنی نامێنێتەوە کاتێک فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ئەو یارییە لە سینەماکانی فەرەنسا لە 2ـی ئایاردا نیشان دەدرێت.
میشێل بەیکەر ڕوونیکردەوە، ئەو دوو کەسەی یەکەم کۆتریان دۆزیەوە فەرەنسی نین.
بەیکەر جەختی لەوە کردەوە کە براوەکان داوای ئاشکرا نەکردنی ناوەکانیان کردووە، بۆ ئەوەی "تەنانەت خێزانەکانیشان لەبارەی سەرکەوتنەکەیانەوە نەزانن".
کاتێک یارییەکە خرایە بازاڕەوە، بەهای کۆترە زێڕینەکە یەک ملیۆن فرەنکی سویسری بوو، بیکەر دەڵێت: ئەمڕۆ بێ گومان ئەو گەنجینەیە بەهای زیاتری هەیە.