بەریتانیا: دوو فڕۆکەی ڕووسیمان خستە خوارەوە
وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانیان لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا، لە دەریای بەلکان لە نزیک پێگە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان، دوو فڕۆکەی ڕووسیان خستووەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری تایفۆنی بەریتانی لە دوو ئۆپەراسیۆندا، کە لە رۆژانی سێشەممە و پێنجشەممەی ڕابردوو ئەنجامیانداوە، توانیویانە 2 فڕۆکەی هەواڵگری ڕووسی لە دەریای بەلکان بخەنە خوارەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، هۆکاری خستەخوارەوەی فڕۆکەکان بۆ ئەوە دەگڕێتەوە کە لە ناوچەکانی سنووری ناتۆ نزیک بوونەتەوە.
سەرەڕای ڕاگەیەندراوەکەی بەریتانیا، بەڵام تاوەکوو ئێستا وەزارەتی بەرگری رووسیا هیچ راگەیێندراوێکی پشتڕاستکردنەوە یاخود رەتکردنەوەی بڵاونەکردووەتەوە.
لەو بارەیەوە لۆک پۆلارد، بەرپرسی هێزە چەکدارەکانی بەریتانیا گوتی، بەهۆی فراوانبوونی هێرشەکانی ڕووسیا و زیادبوونی هەڕەشەکان بۆ سەر ئەورووپا، بەریتانیا هەموو هەنگاوێک بۆ پاراستنی هاوپەیمانەکان و ئاسایشی نیشتیمانیی دەگرێتە بەر.
هاوکات ئەو وەزیرە ڕوونیشی کردەوە، ئەو ئۆپەراسیۆنەی بە هاوبەشی لەگەڵ ناتۆ کرا، توانای ئێمە بۆ پاراستنی ئاسمانی پێگەکانمان لە ناوچەکە پیشان دەدات. گوتیشی: هەر کاتێک بەرگریکردن لە پێگەی هاوپەیمانەکانمان پێویست بێت، ئەوا ئۆپەراسیۆنی لەو شێوەییە دەکەین.